درێژەی مانگرتنی زیندانیانی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج

ڕۆژی هەینی ٦ یپووشپەڕ ،زیندانیانی بەندی دووی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەیان بە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیانداو ئامادەنەبوون جیرەی خۆراکی بەندیخانە وەربگرن.

زیندانیانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە ساڵۆنی بەندیخانەکە، دژایەتیی توندی خۆیان دژ بە سزای لەسێدارەدان ڕاگەیاند و ژمارەیەکیشیان بە بەرزکردنەوەی دروشمینەخێر بۆ سێدارە، داوای ڕاگرتنی ئەو سزایانەیان کرد. لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە ئامێرەکانی تێکدەری شەپۆلەکانی پەیوەندیکردن لەناو بەندیخانەکەدا هێشتا چالاکن. بە وتەی ئەو سەرچاوانە، پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی مانگرتنی زیندانیان، بەرپرسانی بەندیخانەکە بە مەبەستی ڕێگری لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ دەرەوەی بەندیخانەکە ئەو ئامێرانەیان خستووەتە کار.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net