درێژەی مانگرتنی کرێکاران پترۆشیمی کارون لە ماهشەهر

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی مانگرتووی شیرکەتی پترۆشیمی کارون لە ماهشەهر، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان، کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو شیرکەتە، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی ئاستی حەقدەستەکانیان و هەروەها دابین نەکردنی ئیمکاناتی ڕیفاهی، لە دۆخی زۆر خراپی پیشەیی و مەعیەشتیدا دەژین. شایانی باسە کە کرێکارانی ئەو شیرکەتە بۆ ماوەی زیاتر لە یەک حەفتەیە، لە کارەکانیان دەستیان کشاوەتەوە و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net