8

بەیانی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕ، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی ئێران برک، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لە شەشەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانیاندا ڕایانگەیاند کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران، لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها بایەخ دانی ڕژیم بە ژیانی کرێکاران بوون.