درێژەی هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەمپی بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە درۆنی ئینتحاری کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی گیانی بەر بنەماڵەکانی ئەو حیزبە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی مانەوەی بنەماڵەکان کەوتووە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو و پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ناوچەکە، بەردەوام بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە موشەک و درۆنی ئینتحاری کراونەتە ئامانج و چەندین کەس گیانیان بەختکردووە یان بە سەختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net