درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ ئەرتەشی ئەمریکا شەپۆلێکی نوێ و بەرفراوانتری لە هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی بۆ سەر دەیان پێگە و دامەزراوەی ستراتێژیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەندین پارێزگای ئێران دەستپێکرد، کە کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە و زیانێکی قورسی بە ژێرخانەکانی ڕژیم گەیاندووە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی چڕیان کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕژیم. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی، کەشتیی جەنگی، درۆنی بێ فڕۆکەوان و بەلەمی بێسەرنشینەوە هێرشەکانیان ئەنجام داوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، بنکە ڕادارییەکان، توانای مووشەکی و درۆنییەکانی ڕژیمیان کردووەتە ئامانج. لەم شەپۆلە نوێیەدا، دەیان ناوچە لەوانە بەندەرعەباس، ئەهواز، ماھشەھر، قشم، سیریک، جاسک، کرماشان و هەروەها بنکەی ئەتۆمیی خەنداب لە ئەراک و فڕۆکەخانەکانی ئاغاجاری و ئومێدییە بە چڕی بۆردومان کراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ئەم هێرشانەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی زۆری ژێرخانەکان و پچڕانی کارەبای شاری ئەهواز، لە پاش لێدانی بنکەی چوارەمی ئاسمانی لە دزفوول، تا ئێستا کوژرانی هێزێکی دەریایی ئەرتەش، کوژرانی هاووڵاتییەکی مەدەنی و برینداربوونی چوار کەس لە وێستگەیەکی ئاوی ماھشەھر، و هەروەها کوژرانی کەسێک و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە لە ناوچەی نایینی پارێزگای ئیسفەهان پشتڕاست کراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net