17

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ جارێکی دیکە بە درۆنی ئینتحاری کەمپی ئازادی، کردە ئامانج.
لەم هێرشەدا دوو درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاراستەی کەمپی ئازادی کراون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ئاستی زیانەکان و ژمارەی قوربانییەکان بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە کەمپی ئازادی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.