پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەمپی “ئازادی” شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە لانیکەم ١١٢ جار بارەگا و کەمپەکانی ئەو حیزبە بوون بە ئامانجی هێرشە درۆنی و پەهپادییەکانی کۆماری ئیسلامی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *