2

شەوی پێنجشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە چەندین موشەک و درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادی کوردستان، لە بالیسان و هەولێر، بە چەندین موشەک و درۆنی ئینتحاری کراونەتە ئامانج. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا زیانێکی گیانی بەر هێزەکانی ئەو حیزبانە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکان کەوتووە.