درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە چەندین درۆن و مووشەک لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەمپە مەدەنییەکانی جێژنیکان و گردەچاڵ و هەروەها پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆمی ئینتحاری و مووشەک بە ئامانج گیراون و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەی ئەو حیزبە بە ناوەکانیشاهین ئازەربەرزین، نەدا ئەمیری و سەمیرا ئەڵڵایاریگیانیان بەختکردووە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون، کە دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان کە باوکی شاهین ئازەربەرزینە ناجێگیرە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net