درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەیانی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەر، بۆ جارێکی دیکە کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کەمپی ئازادی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی باشووری کوردستان، لە ڕێگەی چەند درۆنی ئینتحارییەوە بە ئامانج گیراوە و بە هۆیەوە زیانی ماددی بەر ئەو شوێنە کەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، هیچ زیانێکی گیانی بەر ئەو حیزبە نەکەوتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net