پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی هێرشە هەواییەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران هێشتا بەردەوامن.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە درێژەی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەک لە شارەکان لەوانە تاران، کەرەج، کرمان، بەندەرعباس، شیراز و هەندێک ناوچەی دیکە بەر هێرش و تەقینەوە کەوتوون. ڕاپۆرتەکان باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوەی توند لە ناوچە جیاوازەکانی تاران و کەرەج دەکەن و شایەتحاڵەکان دەڵێن لە هەندێک ناوچە دووکەڵی ڕەش لە ئاسمان بەرز بووەتەوە. هەروەها لە شاری کرمان چەند تەقینەوەیەکی جیاواز لە ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە و هەندێک ناوەندی سەربازی تۆمار کراوە. لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە کە بنکەی هەوایی بەندەرعباسیش بەر هێرش کەوتووە و شایەتحاڵەکان باس لە بەرزبوونەوەی زیانەکانی ڕژیم دەکەن. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەندێک ناوچەی تاران، لەوانە دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهرئاباد و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شار، دەنگی تەقینەوەی توند بیستراوە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ئاستی زیانەکان یان ژمارەی قوربانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *