درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بەندکراوانی بەشداربووی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە ٥٦ زیندانی ڕژیم، دژ بە سەرکوت و سێدارەی بەندکراوانی سیاسی، مانیان لە خواردن گرت.

بەشدابووان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە بە تەنایا لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە زیاتر لە ٤٩ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری جەنایەتەکانی ڕژیم بەرزتر دەبێتەوە. لە دێژەی بەیاننامەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، ئازادی دەستبەجێ و بە بێ مەرجی بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net