9

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بەندکراوانی ڕاگیراو لە ٥٧ زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە مانگرتن درێژەیان بە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە درا.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، هەوڵی بێدەنگ کردنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی دەدات و پێویستە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بەم جەنایەتە هەڵوێستیان هەبێت. لە درێژەی بەیاننامەی بەندکراوانی بەشداربووی ئەو هەڵمەتە، بە پەیوەستبوونی بەندکراوانی زیندانی کرمان بەو هەڵمەتە، مەودای ناڕەزایەتییەکان بەرفراوانتر بووەتەوە و هەوڵ دەدەن پەرەی زۆرتری پێ بدەن.