درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٩ ڕۆژە کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و ئەمەش بووەتە درێژترین ماوەی سنووردارکردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار ٣٩٢ کاتژمێرە کە لە دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕوونی دۆخی دەستبەسەرکراوان و بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. لە هەمان کاتدا لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات، ئامێری ستارلینک بە کار دەهێنن، حوکمی قورسیان بەسەردا دەسەپێندرێت و بە دەیان کەس لەم پەیوەندییەدا دەستبەسەرکراون. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، بە تەنیا کۆمەڵێکی کەم لە لاینگەرانی حکومەت کە سیمکارتی سپییان بۆ دابین کراوە، توانیویانە لە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی کەڵک وەربگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net