درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار ٤٤٠ کاتژمێرە کە هاووڵاتیان لە ئێران لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی زیاتر لە ٦١ ڕۆژ، هاووڵاتیان لە ئێران نەک تەنیا تووشی کێشەی جددی سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات بوون، بەڵکوو سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە پیشەکان بە تەواوی لە ناوچوون. لە هەمان کاتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کپ کردنەوەی بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، پیشنیاری ئینتەرنێتی پرۆی بە ژمارەیەک لە پیشە حکومییەکان داوە، بەڵام نەک تەنیا لە لایەن کارمەندانەوە ئەم گەڵاڵەیە قەبووڵ نەکراوە، بەڵکوو شەپۆلی ناڕەزایەتییەکی نوێ دژ بە ئینتەرنێتی چینایەتی دەستی پێکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net