7

بەیانی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کرێکارانی کارگەی ئێران برکی شاری ڕەشت بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام، لە پێناو بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو کارگەیەدا کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی شەس ڕۆژی ڕابردووی کۆبوونەوەکانیاندا، چەندین جار بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدراوە، بەڵام ئەم بەڵێنانە تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماونەتەوە و بەرپرسان هیچ هەڵوێستێکیان بۆ پێدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان نییە. ناڕازییان جەخت دەکەنەوە کە بەهۆی نەدانی حەقدەست و مافی بیمەکەیان، ژیانی بنەماڵەکانیان تووشی قەیرانی قورسی ئابووری بووە و تا کاتی جێبەجێبوونی تەواوی داواکارییەکانیان و دیاریکردنی دۆخی پیشەیییان، بەردەوام دەبن لە مانگرتن و کۆبوونەوەکانیان.