پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی گوشارەکانی دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر کەمینە ئایینییەکان لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ماندانا ستودە” و “مەهسا ستودە” دوو خوشکی بەهائی و دانیشتووی شاری شیراز، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی عادڵئابادی ئەو شارە ڕاگیراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا دۆخی قەزایی و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دیاری نەکراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشیان هیچ ئەنجامێکی ڕوونی لێ نەکەوتووەتەوە. شایانی باسە کە بەردەوامبوونی دەستبەسەرکران و نهێنی بوونی ڕەوەندی دۆسیەکانیان، نیگەرانییەکانی لەسەر دۆخی قەزایی ئەو دوو خوشکە زۆرتر کردووە. هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ ئەو هەنگاوانە بە بەشێک لە گوشارە بەردەوامەکانی دەزگای قەزایی و ئەمنیی ڕژیم دژ بە کەمینە ئایینییەکان لە ئێران ناو دەبەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *