6

ڕۆژی سێشەممە 9ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، لە درێژەی سەرکوتی چالاکانی فەرهەنگی لە ئێران، موعەلمێکی خانەنشینکراوی خەڵکی نورئابادی مەمەسەنی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “جان محەممەد ئەحمەدی” موعەلیمی خانەنشینکراو و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی نورئابادی مەمەسەنی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.