پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆسەر هاووڵاتییان لە کوردستان

لە رۆژانی ڕابردوودا، 6 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “سەعدوون داستاری، رەحمان ئاوەزەرەخش، سەنعان فەراسەتی، شاهین ئازەری و مەولود روستا” لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر مالەکانیان بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە یەک کەس لەو 5 کەسە بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی ئەو 4 کەسەکەی دیکە هێشتا نادیارە. هەروەها ئەمین ناسری خەڵکی شارستانی “چەرداوڵ” سەر بە پارێزگای ئیلام، رۆژی یەکشەممە 1ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە لێدانی دوو گولله بە سختی بریندار و دەستبەسەر کراوە. ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە ژێرچاودێریدا بووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *