6

لە رۆژانی ڕابردوودا، “زەهرا پیر دێهقان و ئاوات کەرەمی” خەڵکی شارەکانی چاڵدوران و سنە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نیە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “زەهرا پیر دێهقان” خەڵکی ناوچەی چاڵدوران، رێککەوتی 4ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 50 رۆژ و بەدواچوونەوی بنەمالەی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. هەروەها “ئاوات کەرەمی“، ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، رۆژی یەکشەممە 18ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی قەزایی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نیە.