پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژ کردنەوەی ماوەی بەندکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان

“محەممەد پەروازە” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٩ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی، ماوەی بەندکرانەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ  بە هێرشی  هێزەکانی ئیدارەی ئتڵاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەکانی ئەو ناوەندە ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و  شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەو  بەندکراوە زانیارییەک لە بەردەستدا  نییە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *