پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بێهزاد دافعی له‌ شاری مه‌ریوان

دكتۆر بێهزاد دافعی، نووسه‌ر و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی خاكه‌لێوه‌، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بێهزاد دافعی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌، برایه‌كی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ ناوی كاروان دافعی، له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی بێهزاد و كاروانن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *