ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی له‌ مهاباد و زاهیدان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوی “تاها كه‌تانی” و خوێندكارێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ ناوی “سه‌عید سارانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تاها كه‌تانی” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “له‌ج“ی سه‌ر به‌ شاری مهاباد بۆ دووهه‌مین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكێكی خوێندكاری به‌لووچ به‌ ناوی “سه‌عید سارانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له‌ جاده‌ی نێوان زاهیدان بۆ میرجاوه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net