بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆران یووسفی له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆران یووسفی له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سۆران یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سڵامەت“ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی حكوومه‌ت بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەته‌ سەر ماڵی سۆران یووسفی و ناوبراویان و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووه‌. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ دیار نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە