پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سه‌رده‌شت

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “ئارمان ته‌وبه‌كار” به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئارمان ته‌وبه‌كار هاوكات له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ ناوی “ئارام(پێشه‌وا)” له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباد، به‌ دوو ساڵ و یه‌ک‌ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ زۆرترین سزا واته‌ یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. پێشتر “ئارام ته‌وبه‌كار” برای گه‌وره‌ی ئارمان به‌ ٨ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم و بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *