پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بەناویی “سەید ئەیووب مووسەوی”، خەڵکی گوندی “میراوە”ی شنۆ لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر كرا.

“سه‌ید ئه‌یووب مووسه‌وی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و شارومه‌نده‌ ساڵی ۹۷یش بۆ ماوەی ۵ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاریی له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەستبەسەر و زیندانی كرابوو.  شایانی باسه‌ كه‌ لە ڕۆژانی ڕابردودا ١٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *