25
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ٧ چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی ورمێ، ڕه‌شت، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل و ئیسلامشار به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “سالار تاهرئه‌فشار” له شاری ورمێ، “مورته‌زا په‌روین” له شاری ئه‌رده‌بیل، “ودوود ئه‌سه‌دی” و “سه‌عید مینایی” له شاری ڕه‌شت، “ئه‌یاز سه‌یف خواه” و “باقر حاجی زاده” له ته‌ورێز و “كه‌ماڵ نووری” له شاری ته‌ورێز به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.