101

له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستارێكی خه‌ڵكی دیواندره به ناوی “پوویا ئیسفه‌ندیاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
پوویا ئێسفه‌ندیاری، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، له نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران كاری كردووه و هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نه‌بووه و كه‌س و كاری نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.