ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامێران

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران به‌ ناسناویئومید په‌رویزیته‌مه‌ن ٤٠ساڵ،  به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری كامێران، به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و هیچڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆریان خستووه‌ته‌ دڵی بنه‌ماڵه‌كه‌یەوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه‌، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net