پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامێران

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران به‌ ناسناوی “ئومید په‌رویزی” ته‌مه‌ن ٤٠ساڵ،  به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری كامێران، به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و هیچڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆریان خستووه‌ته‌ دڵی بنه‌ماڵه‌كه‌یەوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه‌، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *