بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د زاده‌ له‌ شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د زاده‌ له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دزاده‌” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كەلتووری “هه‌ڵه‌بجه“ی شاری سه‌قزە. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و به‌ندكراوه‌، هێشتا زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتنی له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە