ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار پاش به‌دیلگرانی باوكی

ڕۆژی ڕابردوو، “عیماد ده‌رئوفتاده‌” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، خوێندكار و خه‌ڵكی گوندی “زێوكه‌“سه‌ر به‌ شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا “ڕه‌حمان ده‌روئوفتاده‌” باوكی ئه‌و به‌ندكراوه به‌ مه‌به‌سه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عیماد“‌، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كاه‌یان له‌ گوندی “زێوكه‌” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كرا. “ڕه‌حمان ده‌رئوفتاده‌” پاش ٧ كاتژمێر لێكۆڵێنه‌وه‌ به‌ مه‌رجی ڕاده‌ست كردنی كوڕه‌كه‌ی ئازاد كراوه‌ و ڕۆژی ڕابردوو “عیماد” خۆی ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری پیرانشار كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net