بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری كرماشان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری كرماشان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، چالاكێكی فه‌رهه‌نگی به‌ ناوی “سه‌روه‌ت سۆهرابی“، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چالاكوانه‌ له‌ پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ توندوتیژیه‌وه‌ و به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. شایانی باسه به‌ پێی زانیارییه‌كان سه‌روه‌ت به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی و تێپه‌ڕبوونی ٦ ڕۆژ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە