بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دواکەوتنی حقوقی کرێکارانی کۆمپانیای دارۆگەری تاران

دواکەوتنی حقوقی کرێکارانی کۆمپانیای دارۆگەری تاران

کرێکارانی کۆمپانیای دارۆگەری تاران دەڵێن زیاتر لە پێنج مانگە حقوق و دەستحەقەکانیان دواکەوتووە و چەندین مانگیشە بیمەکەیان بۆ نەرژاوە.

ژمارەیەک لەم کرێکارانە ڕایانگەیاندووە: “ساڵانێکی زۆرە حقوقی ئێمە بە دواکەوتنی زۆرەوە پێ دەدرێت و ئەمەش ناچاری کردووین بۆ دابینکردنی تێچووی ژیان، پەنا ببەینە بەر ئیشی تر وەک دەستگێڕی، مسافەرکێشی و کرێکاریی ساختمان.” کرێکاران دەڵێن: “نادیاریی دۆخی کار و دابەزینی توندی هێزی کڕین، ژیانی بۆ زۆر بنەماڵە سەخت کردووە.” بە وتەی ئەوان، گۆشتی سوور و مریشک لە سفرەی زۆرێک لە بنەماڵە کرێکارەکان لادراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە