پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دوورخستنەوەی حامد دلاوەری بۆ زیندانی ناوەندی قوروە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “حامد دلاوەری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری قوروە کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و پاش ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *