دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ڕه‌زا شه‌هابی له‌ زیندانی ئێڤین

 

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، “ڕه‌زا شه‌هابی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین تووشی بڕانی دیسكی كه‌مه‌ر بووه‌ و ئه‌بێ به‌ زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، ڕه‌زا شه‌هابی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌عاینه‌ی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی مه‌ته‌بی پزیشكی مێشك و ده‌مار كرا، پاش ئه‌نجامدانی “ام.ئاڕ.ئای”، پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام به‌ مه‌ئموورانی زیندانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ ئه‌بێ به‌ زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌یان وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ زیندان گه‌ڕانده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net