پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دۆخی خراپی ته‌ندووستی ڕاحله ڕاحمی پور له‌ زیندانی ئێڤین

ڕاحله ڕاحمی پور له‌ دایكانی دادخوازی ده‌یه‌ی شه‌ست و به‌ندكراوی سیاسی به‌ساڵاچوو له‌ زیندانی ئێڤین، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.

ڕاحله ڕاحمی پور ته‌مه‌نی ٧٢ ساڵه‌  و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشكان مانه‌وه‌ له‌ زیندانیان بۆی قه‌ده‌غه‌ كردبوو، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *