دیسان داخستنەوەی گەرووی هورموز لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هاوکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە، سەرلەنوێ گەرووی هورموز لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە داخراوەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی تێکشاندنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی بریتانیا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەو کەشتییەیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکاوە. لە هەمان کاتدا لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە، کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای کۆماری ئیسلامییەوە بە ناویتوسکا، پاش چەندین هوشدار و ئاگادارکردنەوە، بەئامانج گیراوە و پاش زیانێکی زۆر بە کەشتییەکە، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار وابوو دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە بە هۆی بەیەک نەگەیشتنیان لە سەر پرۆژەی پیتاندنی ئۆرانیوم و گەرووی هورموز، سەرلەنوێ ڕۆژی دووشەممە دەستپێبکاتەوە، بەڵام نەک تەنیا دانوستانەکان دەستی پێنەکردەوە، بەڵکوو ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net