پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەرکردنی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان و خراپتربوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان

ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، لە لایەن حکومەتی لوبنانەوە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی داخراوە و داوایان لە باڵیۆزی ڕژیم کردووە کە ئەو وڵاتە بە جێبهێڵێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، محەممەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی بە “کەسێکی نەخوازراو” ناسێنراوە و داوای لێکراوە یەکشەممەی داهاتوو لوبنان بەجێبهێڵێت. ئەم بڕیارە پاش خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەیرووت هاتووەتە ئاراوە و هەروەها لوبنان باڵیۆزی خۆی لە تاران بۆ ڕاوێژکردن بانگهێشت کردووەتەوە. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *