8
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “فروغ خوسرەوی” چالای فەرهەنگی و موعەلیمی خەڵکی شارستانی بێبەهان، لە سەر کارەکەی دەرکراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بڕیاری دەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لە سەر کارەکەی، بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن دەزگای قەزاییەوە دەرکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هاووڵاتییە پێشووتر ڕێکەوتی 7ی گەلاوێژی 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتەی دوو ملیاردی، تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.