3

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤٠ کرێکاری پەیمانکاری شارەداریی سەراوان، تەنیا بەهۆی بەدواداچوون و داواکردنی حەقدەستە دواخراوەکانیان، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ لە سەر کارەکانیان دەرکران.
ئەم کاردانەوە توندەی بەرپرسانی ڕژیم لە کاتێکدایە کە وەڵامی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ داواکارییە مەعیشەتی و سنفییەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەمیشە پشتبەستن بووە بە دۆسیەسازیی ئەمنی، دەرکردنی بەکۆمەڵ یان سەپاندنی حوکمی قورس لە لایەن دەزگا قەزاییەکانەوە. جێگای ئاماژەیە کە دەرکردنی ئەم کرێکارانە بارودۆخی ژیان و بژێوی خێزانەکانیانی لەم قەیرانە ئابوورییەدا بە تەواوی ڕووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.