4

رامین محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران، سێ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، رامین محەممەدی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەڵک، سەر بە شارستانی کامیاران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووە و هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی راگرتن یان دۆخی تەندروستی بڵاونەکراوەتەوە.