دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ٥٢ شارومەند لە پارێزگای هەمەدان

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، داراییەکانی لانیکەم ٥٢ هاووڵاتی لە پارێزگای هەمەدان لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داراییەکانی ئەو شارومەندانە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ تۆڕە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستی بەسەردا گیراوە و سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم پرۆسەیە تا کاتی سزادانی هەموو تاوانباران درێژەی پێ دەدرێت. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زۆربەی ئەو کەسانە، نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوەن و کۆمەڵێکی دیکەشیان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٥ی هەتاوی و کاتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و ڕووبەڕووی حوکمی نایاسایی بوونەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net