دەستبەسەرداگرتنی ماڵی دەیان هاووڵاتی لە پارێزگاکانی هەمەدان و مازندەران

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵان، دەزگای دادی ڕژێم، هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی دەیان کەسی لە پارێزگاکانی هەمەدان و مازندەران بە تۆمەتگەلێکی وەکخیانەت لە نیشتمانڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەزگای دادی ڕژێم، دەستی بەسەر ماڵ و موڵکی ٤٠ هاووڵاتی  دا گرتووە بە تۆمەتیخیانەت لە نیشتمان” . هاوکات، داواکاری گشتیی پارێزگای مازندەرانیش هەواڵی دەستنیشانکردن و دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٢٠ مڵکی بڵاو کردەوە کە سەر بەو کەسانەن کە بە وتەی ئەو، پەیوەندییان بە نەیارانی کۆماری ئیسلامییەوە هەیە. بە وتەی ئەم بەرپرسە دادوەرییە، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا زیاتر لە هەزار کەیفەرخواست بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بە ئیدیعای ئەوڕۆڵی ڕاستەوخۆیانلە خۆپیشاندانەکاندا هەبووە. هەروەها ماڵ و موڵک و ژمارە بانکییەکانی ئەو کەسانەی کە بە وتەی بەرپرسانی ڕژێم لە وێرانکارییەکاندا هاوکارییان لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە، دەستنیشان کراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net