بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستبەسەرکرانی ئێرشاد ئەحمەدی لە شاری ڕەوانسەر

دەستبەسەرکرانی ئێرشاد ئەحمەدی لە شاری ڕەوانسەر

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئێرشاد ئەحمەدی” خەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. 

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو بە  هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەردا گرتنی ژمارەیەک لە کەلوپەلە تایبەتەکانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە  دۆخی تەندروستی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە