دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی شاری ئیزە

ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو برای خەڵکی شاری ئیزە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیپژمان و فەرشاد تەقی زادە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانی ئەو دوو شارومەندە دەستی بەسەردا گیراوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net