6

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “لوقمان قوربانی و محەممەد حاجی زادە“، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ٢٣ و ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.