دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە بیجاڕ و شنۆ

ڕۆژانی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی بیجاڕ و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی هەواڵەکان،پووریا وەلیزادەتەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری بیجاڕ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەکارهێنانی توندوتیژی جەستەیی ئەنجام دراوە. هەروەها،بێهنام مەولوودیخەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان پاش تێکشکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی، ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net