17

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەد ئیبراهیم کیا” خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ناهید کەسنەزانی” خەڵکی ناوچەی کەسنەزان سەر بە شارستانی سەقز، بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم و میلیتاریزەکردنی ئەو گوندە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە و هەروەها هەڕەشەیان لە بنەمالەکەی کردووە کە هەموو کەلوپەلەکانی ڕادەستی بنکە ئەمنییەکان بکەن.