دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە ورمێ و پیرانشار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ و پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “فرووزان ئیسلامی” مامۆستای زمانی ئینگلیزی و خەڵکی شاری ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها “شەهرام پەس‌وپیش” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “چیانە”ی سەر بە پیرانشار، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net